ئینگلتەرا

یاریی لاوانی ئارسیناڵ بەهۆی هەڵەی شوفێری یانەکە دواخرا

یاریگا

بڕیاربوو ئەمڕۆ هەردوو تیپی لاوانی ئارسیناڵ و برایتن رووبەڕووی یەکتری ببنەوە، بەڵام بەهۆی هەڵەیشۆفێری پاسی گەنەرز یارییەکە دواخرا.

یاریی نێوان هەردوو یانە بڕیاربوو لە شاری برایتن بکرێت، کەچی شوفێری پاسی ئارسیناڵ رێیەکەئ ونکردو خۆیان لە ناو شاری بۆرنمۆس بینیەوە.

بڕیار بوو یارییەکە کاتژمێر 12:00 بە کاتی لەندەن لە یاریگای ئەمێکس دەستپێبکات، بەڵام بەهۆیئامادەنەبوونی یاریزانانی ئارسیناڵ، ناوبژیوان ناچاربوو یارییەکە 30 خولەک دوابخات.

دوای ئەم ماوەیە، تیپی میوان نەگەیشتە یاریگاکە و دواتر ئاشکرا بوو کە بە هەڵە گەشتیان بۆ بۆرنمۆسکردووە، شارەکە دەکەوێتە دووری 95 مایل لە شوێنی یارییەکە و نزیکەی دوو کاتژمێر و نیو لە شاریبرایتۆنەوە دوورە.

بەهۆی ئەم هەڵە کۆمیدییە و دووری 150 کیلۆمەتری نێوان هەردوو شارەکە، نەتوانرا ئەم یارییە لە ڕۆژیشەممەدا ئەنجام بدرێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئەم یارییە دواخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button