ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد چەند ریکۆردێکی مێژوویی خراپ تۆمار دەکات

یاریگا

ئەم وەرزە یەکێکە لەو وەرزانەی کە مانچێستەر یونایتد خراپترین دەستپێکی وەرز لە مێژووی یانەکەیدووبارە دەکاتەوە.

شەیتانە سوورەکان هەر لە قۆناغی شازدەی جامی خولی ئینگڵتەرا لە یاریگەی خۆیان ماڵئاواییان کرد،کاتێک میوانداری نیوکاسڵ یونایتدیان کرد و یارییەکەشیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕاند.

دۆڕانەکەی شەوی ڕابردووی شەیتانە سوورەکان بەرامبەر نیوکاسل یونایتد لە جامی خولی ئینگڵتەرا،هەشتەمین شکستی ئەم وەرزەی یانەکەیە بە جۆرێک ئەو یانە ڕیکۆردێکی خراپی 60 ساڵی ڕابردووی تۆماردەکاتەوە.

مانی یو ئەم وەرزە لە کۆی 15 یاری سەرەتای وەرز,  تووشی هەشت شکست هاتووە، دوایین جار کە ئەمڕیکۆردە خراپەی تۆمارکردبێت 60 ساڵ لەمەوبەر بوو.

مان یونایتد ڕیکۆردێکی دیکەی خراپی تۆمار کرد، ئەو یانە لە دوای وەرزی 1930-1931 بۆ جاری یەکەم لەمێژوویاندا دوو یارییان لە سەر یەک لە یاریگای خۆیان تووشی شکست دەبن.

لە لایەکی دیکەوە مانچێستەر یونایتد بە سەرکردایەتی ئێریک تێن هاگ بۆ دووەم یاری لەسەر یەک سێگۆڵی لێ دەکرێت، ئەو یانەیە دوایینجار کە دوو یاری لەسەر یەک لە یاریگای خۆی سێ گۆڵی لێبکرابێت،  ساڵی 1962 بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button