ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی بەشداری مۆندیالی 2026 دەکات

یاریگا

بەرپرسانی خولی ئەمریکا پلانێکی تایبەتیان هەیە بۆ پاراستنی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر مەیامی، بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری مۆندیالی 2026 بکات.

لیۆنێل مێسی ساڵی ڕابردوو ناسناوی جامی جیهانی 2022 بردەوە، زۆرێک پێیانوایە بە بردنەوەی ئەم جامە زێڕینە، هەموو خەونەکانی لە جیهانی تۆپی پێدا بەدیهێناوە و چیدیکە بەشداری مۆندیال ناکاتەوە، بەڵام هەڵوێستی بەرپرسانی MLS بەم شێوەیە نییە و دەیانەوێت ئەم یاریزانە ئەرجەنتینییە لە تەمەنی 39 ساڵیدا لە مۆندیالی داهاتوودا ئامادە بێت.

لە چاوپێکەوتنەکانیدا دوای بردنەوەی مۆندیال لە قەتەر، مێسی باسی لەوە کرد کە ئەمە دوا مۆندیالی دەبێت، بەڵام برۆنۆ ساتین، یەکێک لە بریکارەکانی یاریزانانی تۆپی پێ، بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و دەڵێت بۆچوونی مێسی گۆڕاوە و جارێکی دیکە بەشداری مۆندیال دەکات.

برۆنۆ ساتین لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەرنامەی After Foot RMC سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت

هەموو بوچوونەکانی ئەمریکیەکان ئەرێنین سەبارەت بە لیۆنێل مێسی و چاوەڕوانییەکی زۆریان بۆ ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە هەیە. وەک من تێگەیشتم بەرپرسانی MLS پلانێکیان هەیە بۆ ئەوەی لیۆ بەشداری لە جامی جیهانی داهاتوودا بکات کە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت. چونکە بەشداری کردنی مێسی مۆندیالەکە هێندەی تر سەرنجڕاکێشتر دەکات و ئەوان دەیانەوێت هەموو هەوڵێک بدەن بۆ پاراستنی مێسی بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لە توانا جەستەییەکانی بکات و بەشداری مۆندیالی داهاتووش بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button