سعودیە

نێیمار نایەوێت بگەڕێتەوە سعودییە

یاریگا –

نێیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی هیلالی سعودی، بە یانەکەی راگەیاندووە کە بەنیازە نەشتەرگەرییەکەی لە بەڕازیل ئەنجام بدات.

نێیمار لە یارییەکەی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای بەستەرەی ئەژنۆی تووشی پێکان بوو، بۆیە ئێستا ناچارە بچێتە بەردەم تیخی پزیشکەکان تاوەکوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدەن.

ئەم رووداوە گورزێکی گەورە بوو بۆ یانە سعودییەکە و توڕەیی و دڵتەنگی بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەی لێکەوتەوە کە پارەیەکی زۆریان لە گواستنەوەی نێیمار خەرج کردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا هیچ رێگەیەکی تریان نەبوو جگە لەوەی ئەم راستییە قبوڵ بکەن.

ئەم ئەستێره بەرازیلییه ئێستا به بەرێوبەرانی یانەکەی راگەیاندوه که نایەوێت به پێی پلانی ئەوان نەشتەرگەرییەکەی لە سعودیە ئەنجام بدات، بەڵکو دەیەوێت له لایەن رۆدریگۆ لاسمار پزیشکی هه ڵبژارده ی بەڕازیل نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

ئەمە پرۆسەیەکە کە دەبێت لەلایەن یانەی هیلال و بەڕێوەبەران و ستافی پزیشکی ئەم تیپە پەسەند بکرێت و چاوەڕێی راگەیاندنی کۆتایی یانە سعودیەکەن لەسەر ئەم بابەتە، و بەنیازن رۆژی پێنجشەممە ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەن.

پەسەندکردنی بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە ئەوەیە کە نێیمار لە پاریس نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بەڵام نێیمار ئەمە قبوڵ ناکات، هەروەها دەیەوێت ئەم نەشتەرگەرییە لە بەرازیل ئەنجام بدرێت و ماوەی چاکبوونەوەی لەم وڵاتە بەسەر ببات.

پێشبینی دەکرێت پڕۆسەی تەواوی چارەسەرەکەی لانیکەم 10 مانگ بخایەنێت و نەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر یاوەری  هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و هەروەها هیلاڵی سعودی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button