ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هاری کین هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی تۆتنهام دەستنیشان دەکات

یاریگا- هاری کینی کاپتنی یانەی تۆتنهام باسی لە هۆکار و دەرەنجامە خراپەکانی یانەکەی دەکات و بە ڕوونی ئاماژەی بە دیارترین کێشەکانی سپێرسی کرد.

لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانییدا کین بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینی ڕابردوو بە زەقترین هۆکار زانی کە کاریگەریی نەرێنیان کردبێتە سەر یاریزانان و یانەکە، وتی: “بە دڵنیاییەوە بازاڕی گواستنەوەکان ڕۆڵیان هەبوو لەم بارودۆخەی ئێستامان، چونکە هەندێک لە یاریزانان بە ڕوونی دەیانویست یانەکە جێبهێڵن. ئەم شتانە لە هەر یانەکەیتریشدا ڕوو بدا هەر بارودۆخیان قورستر دەکات، بەڵام ئێستا گواستنەوەکان تەواو بووە، بۆیە پێویستە ئێمە هەنگاو بنێین بەرەو ڕێگە ڕاستەکە. ئەوەی لە ناو یاریگادابێت دەبێت هەرچی لە توانایدایە پێشکەشی بکات، داواشمان لە هەموو یاریزانان ئەوەیە ئەوپەڕی ئاستی تاکەکەسیی خۆیان پیشان بدەن لەپێناو هەمواندا.”

لە دیارترین ئەو یاریزانانەی تۆتنهام کە هاوینی ڕابردوو دەنگۆی ڕۆشتنیان بڵاو دەبوویەوە هەریەکە لە کریستیان ئیریکسن و تۆبی ئاڵدەرڤێرڵد بوو، بەوپێیەی ئەو دووانە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانە لەندەنییەکە کۆتایی دێت.

تۆتنهام لە شەش یاری سەرەتای پریمەرلیگدا تەنها دوو یاری بردۆتەوە و دوو یەکسانبوونیشی هەیە. لە چامپیۆنزلیگیش لە یەکەم یاریاندا کەوتنە داوی یەکسانبوونەوە بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button