ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هەواڵێكی خۆش بۆ مەدریدییەكان

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا كۆتا بەرەو پێشچوونەكانیان سەبارەت بە پێكانەكەی فێرلاند مێندی فەڕەنسی و بەرگریكاری ریال مەدرید ئاشكرا كرد.

رۆژی شەممەی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی ریال مەدرید كۆتایی هات.

لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا فێرلاند مێندی تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە لە گێمی دووەمدا ئێدوارد كاماڤینگا هاتە جێگای.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە كاتی یارییەكەدا مێندی تووشی ئازاری ماسولكەكانی رانی چەپی بوو، هەر كە هەستی پێكرد داوای گۆڕانكاری كرد.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، مێندی پێكانی نیە و بۆ یارییەكەی رۆژی یەكشەممە بەرامبەر ڕایۆ ڤاییكانۆ بژاردەیەكە لەبەردەستی كارلۆ ئانچێلۆتیدا و دەتوانێت بەشداری یارییەكە بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو یارییەدا كاماڤینگا لە جێگای ئۆرێلیەن چوامینی بەشداری دەكات، كە بەهۆی پێكانەوە دوو مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری رایۆ ڤاییكانۆ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دوانزەی خولی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button