ئینگلتەرا

باوکی دیاز رزگار نەکراوە

یاریگا

درەنگانی شەوی رابردوو چەند کەسێکی نەناسرا، دایک و باوکی لویز دیاز هێرشبەری هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرایان دەستگیر کرد.

دوای ئاگادار کردنەوەیان پۆلیس هەر زوو دایکی یاریزانەکەی یانەی لیڤەرپوولیان رزگار کرد و پاشانیش هەوڵەکانیان بۆ رزگار کردنی باوکیشی دەستپێکرد.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوو کاتێک رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی بڵاویکردەوە، لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا کە تێدا دوو کەسیش کوژراون، باوکی لویس دیاز ئەویش رزگار کراوە، بەڵام وەزیری ناوخۆی کۆلۆمبیا ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.

وەزیری ناوخۆی کۆلۆمبیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو کەسانە باوکی دیازیان دەستگیر کردوە، رایانکردووە ڤەنزویلا و هەوڵەکانیشیان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی ئەم وڵاتەش لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەو کەسانە بدات، ئەوان بە 50 هەزار دۆلار پاداشتیان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button