ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی لە کلاسیکۆ مۆدریچ شۆک دەکات

رووداوێک کە هەرگیز رووینەداوە

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید، بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بە لوکا مۆدریچ ناکات.

پێگەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئانچێلۆتی لە کلاسیکۆی داهاتوو بەشێوەی سەرەکی یاری بە لوکا مۆدریچ ناکات، ئەمەش دەبێتە یەکەمین جار لوکا بەشێوەی سەرەکی بەشداری کلاسیکۆ نەکات.

لوکا لەوکاتەوەی پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە، 31 یاری فەرمی بەرامبەر بارسێلۆنا کردووە، 13 یارییان بردووەتەوە 5 یاری یەکسانبوون، 13 یاریش دۆڕاون، خودی یاریزانەکە لە کلاسیکۆ گۆڵێکی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

لوکا مۆدریچ لە کلاسیکۆ

ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەگەر ناوەڕاستکارە تەمەن 38 ساڵانییەکە، رۆژی شەممە بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بکات، ئەوا یاری ژمارە 500 بە درێسی ریال مەدرید ئەنجامدەدات.

بەڵام بەپێی راپۆرتی پێگە ئیسپانییەکە، بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشیدا، مۆدریچ لە کلاسیکۆی داهاتوو لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ پێکانێکی هەبێت، ئەمەش هەستێکی نامۆ و ناخۆش بۆ ئەستێرە کڕواتییەکە درووست دەکات.

رۆژی شەممەی داهاتوو، کاتژمێر 17:15 بە کاتی کوردستان، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میواداری ریال مەدرید دەکات، کە مێرێنگی بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ بارسا، پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

مۆدریچ لە هاوینی 2012 بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتنهامەوە گواسترایەوە بۆ ریال مەدرید، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە 499 یاری کردووە، 37 گۆڵی کردووە و 77 گۆڵیشی درووستکردووە.

5 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 3 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 4 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیا لەگەڵ لۆس بلانکۆس بەدەستهێناوە.

لەڕووی خەڵاتی تاکە کەسیش هەرسێ خەڵاتی زە بێست، باڵۆندۆر و خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بەدەستهێناوە.

لوکا مۆدریچ دوای بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگی پێنجەم

بابەتی زیاتر

Back to top button