سعودیەگرنگترینیاریگا

نێیمار هێرش دەکاتە سەر ماڵپەڕێکی بەڕازیلی

یاریگا –

نێیمار کاردانەوەی توندی بەرامبەر پێگەیەکی بەڕازیلی سەبارەت بە هۆکارەکانی رۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان نیشان دا.

نێیمار دوای بڵاوبوونەوەی بابەتێک لەسەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە هۆکاری جیابوونەوەی لە پاریس سان جێرمان بۆ خراپی باری جەستەیی دەگەڕاندەوە، تووڕە بوو.

دوای دوو مانگ لە رۆیشتنی نێیمار لە پاریس سانجێرمان و گواستنەوەی بۆ هیلال، نەیمار هێرش دەکاتە سەر ماڵپەڕێکی بەڕازیلی. بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، یاریزانە پێشووەکەی بارسێلۆنا بەهۆی پشکنینی جەستەیی نێگەتیڤەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە پاریس سانجێرمان دەرکراوە، بەڵام نێیمار لەم بابەتە خۆی بێدەنگ نەکرد.

لەژێر ئەم پۆستەدا بە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

شەو تێدەپەڕێت، رۆژ تێدەپەڕێت و هیچ شتێک ناگۆڕێت. ئەکاونتەکانی وەک ئەم ئەکاونتە هەرگیز بەشێک نین لە ژیانی رۆژانەی یاریزانان و بەڕاستی نازانم چی دەکەن، بەڵام پۆست دەکەن و وەک ئەوەیکە سەرچاوەیەکی هەواڵی بەهێز و متمانەپێکراو بن. رۆژانە خەڵکێکی زۆرتر لەناو جەنجاڵی میدیادا ون دەبن. هێشتا باوەڕم بە داهاتوویەک هەیە کە هەواڵی ساختەی تێدا نەبێت.

دوای شەش ساڵ لە گواستنەوەی لە بەارسێلۆنا بۆ پاریس، نێیمار لە مانگی ئابی رابردوو پاریس سانجێرمان جێهێشت و بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودییەوە کرد. بەم دواییە لە یارییەکەی بەڕازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای تووشی پێکانیکی زۆە قورس بوو و بۆ ماوەی 9 مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button