ئه‌مریکاگرنگترین

سوارێز بەپەرۆشە بۆ ئینتەر مەیامی

یاریگا –

لە هاوینی رابردوودا، ئینتەر مەیامی سێ کووچکەی بارسێلۆنای گواستەوە ریزەکانی و ئێستا چاوی لە زیادکردنی یاریزانێکی دیکەیە.

هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی جێراردۆ مارتینۆ وەک راهێنەری ئینتەر مەیامی، گرێبەست لەگەڵ خۆردی ئالبا و سێرجیۆ بوسکێتس واژۆ کرا.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، یانە ئەمریکییەکە چاوی بڕیوەتە لویس سوارێز، هێرشبەری گرێمیۆی بەرازیلی و گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 بەردەوامە. رۆژنامەکە نایشارێتەوە، سوارێز حەزێکی زۆری بۆ پەیوەندی کردن بەو یانەیەوە هەیە، چونکە مێسی بە یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی دادەندرێت.

لە کۆتایی ئەمساڵ، یارییەکانی خولی بەرازیلی کۆتاییدێت و سوارێز دەتوانێت بە رەزامەندی و رێککەوتن لەگەڵ یانەکەی، گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و پەیوەندی بە مەیامییەوە بکات.

سوارێز پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئەیاکس ئەمستردام، لیڤەرپوول، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە.

لەگەڵ بارسێلۆنا 191 یاری کرد و توانی 147 گۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button