ئه‌مریکاگرنگترین

دیارترین ئەو ئەستێرانەی دوای وازهێنانیان لە یاریكردن كێشیان زیادی كردووە

یاریگا

ئەستێرە خانەنشینەکانی تۆپی پێ ئەوانە وازهێنانیان لە یاریكردن راگەیاندووە، لە سەرانسەری جیهان بەدەست کێشی زیادەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی دوای ماوەیەك دوورکەوتنەوە لە وەرزشکردن و پابەند نەبوون بە خواردنی تەندروستەوە.

دیارترین ئەو ئەستێرە دیارانەی کە كێشی بەتەواوی زیادیكردووە رۆناڵدۆی دیاردەیە.

گرنگترین ئەو ئەستێرانەی كە كێشی لەشیان زیادی كردووە:

1- رۆناڵدۆی بەرازیلی ( رۆناڵدۆی دیاردە ):

رۆناڵدۆی بەرازیلی لە ماوەی رابردوودا یەكێك بووە لە باشترین یاریزانەكانی تۆپی پێ لە جیهاندا، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 2011 وازهێنی لە یاریكردن راگەیاند كێشی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كرد.

رۆناڵدۆ

2ئەدریانۆ

بەهەمان شێوە ئەدریانۆی بەڕازیلی لە دوای وازهێنانی لە یاریكردن لە ساڵی 2016 كێشی بە تەواوی زیادیكرد.

ئەدریانۆ

3- رۆناڵدینیۆ

رۆناڵدینیۆی بەڕازیلی، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، چەندین دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێنا و خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی و باشترین یاریزانی جیهانی بردەوە، بەڵام لەم دواییانەدا بە جلی مەلەوانییەوە دەرکەوت، بەدەست دیاردەی چەوری ورگەوە دەناڵێنێت.

رۆناڵدینیۆ

4- خۆسێ لویس چیلاڤێرت

خۆسێ لوێس چیلاڤێرت گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی پاراگوای، تاكە گۆڵپارێزە لە مێژوودا زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات بە كردنی 62 گۆڵ، هەروەها یەكەم گۆڵپارێزە سێ گۆڵ بكات لە یەك یاریدا، بەڵام لە دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ تووشی زیادبوونی كێشی بوو.

چیلاڤێرت

بابەتی زیاتر

Back to top button