ئیسپانیا

جارێکی دیکە سووکایەتی و رەگەزپەرستی لە یاریگای سێڤییا

یاریگا-لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و سیڤیلیا هاندەرێک کراوەتە دەرەوە لە یاریگا بەهۆی سوکایەتی رەگەزپەرستیی.

پارساڵ هەر لە ویاریگایەدا بەرامبەر ریاڵ مەدرید هەمان رووداو بەدیکرا بەڵام کاردانەوەی بەهێزی یاریزانانی مەدرید بووە سەرهەڵدانی هەڵمەتێکی گەورەی دژە رەگەزپەرستی.

دوای رووداوەکەی ئەمڕۆ سیڤیلیا راستەوخۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ئەو هاندەرە دەرکراوە لە یاریگا، وە هەروەها دەزانین کێیە و رووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتە بۆ ئەو کارەی.

تا ئێستا روون نیە، سوکایەتییەکە بە ئاڕاستەی کەم یاریزانی مەدرید بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یارییەکی توندوتیژدا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و سیڤیلیا لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان بەرامبەربوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button