ئه‌ڵمانیا

توخێل: بە تەواوەتی پشتگیری بەیاننامەکەی یانەکەم دەکەم

یاریگا

توماس توخێل راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی داهاتوی یانەکەی بەرامبەر ماینس باسی لە ئامادەکارییەکانی یانەکە و چەند بابەتێکی دیکەی جیاواز کرد

تەندروستی یاریزانەکان

دەبێت چاوەڕێ بین و بزانین یوشوا کیمیچ چۆن دەبێت. دوێنێ بۆ یەکەمجار مەشقی کرد. هەریەکە لە نەسور مەزروعی، سێرج گنابری، دایۆ ئۆپامیکانۆ و ڕافایل گێرێرۆ ئامادەنەبوون. هەروەها بارودۆخی لیۆن گۆرتسکا ڕوون نییە و ماوەتەوە بزانین چۆن ڕووبەڕووی ئازارەکانی دەبێتەوە. بەڵام باقی یاریزانەکان ئامادەن

بارودۆخی مانوێل نۆیەر

مانو گەڕاوەتەوە مەشق و ڕاهێنانەکان و زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە. ئێمە زۆر شانازی پێوە دەکەین. بەڵام دوێنێ بڕیارماندا کە ئیسۆن ئولڕایچ بەرامبەر ماینز و ئەگەری هەیە بەرامبەر گالاتاسارای یاریی بکات. ئێمە دەمانەوێت مانو ئامادەکاری زیاتر و باشتر بکات. هەرچەندە لە دۆخێکی باشدایە، بەڵام گرنگە پەلە لە گەڕانەوەی نەکەین

بەیاننامەی یانە و پشگتری مەزروعی

پرسێکی ئاڵۆزە. من دڵخۆشم بەو لێدوانە ڕوونەی یانەکە بڵاویکردەوە و بە تەواوی لەگەڵیدام. ئەمە زۆر زیاترە لە تۆپی پێ. بێگومان لەگەڵ نوسەیر قسەم کرد چونکە ئەو یاریزانی منە. بەڵام نامەوێت بچمە ناو وردەکارییەکانی ئەم گفتوگۆیە

بابەتی زیاتر

Back to top button