ئینگلتەرا

ئارتێتا: پۆچێتینیۆ ئامۆژگاری کردم راهێنەرایەتی نەکەم

یاریگا

لە گرنگترین یاری گەڕی نۆیەمی خولی نایابی ئینگڵتەرا، ئارسیناڵ لە ستامفۆرد بریج ڕووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە. پێش یارییەکە میکێل ئارتێتا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی باسی لە چەند بابەتێک کرد.

بارودۆخی یاریزانەکانی ئارسیناڵ

هەواڵی زۆرمان لانیە لەمبارەوە، لە ماوەی رابردوو زۆربەی یاریزانەکانمان بەردەست نەبوون، ئەمڕۆ یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنان دەکەین و پاشان بڕیار لەسەر چارەنوسی یاریزانەکان دەدەین

ئارون رامسدێل

بۆ هیچ یاریزانێک ئاسان نییە کاتێک ئەو هێندەی حەزی لێیە یاری ناکات. تاکە ڕێگە بۆ ئەم یاریزانانە ئەوەیە کە کاری زۆر بکەن و باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن

یاریی بەرامبەر چێڵسی

پێموایە کاتێک پێش هەموو شتێک سەیری بەڕێوەبەرەکەیان و ستافەکەیان و مێژووەکەیان و ئەو یاریزانانەی کە هەیانە، زوو تێدەگەیت کە چێڵسی دەبێتە هەڕەشە. من سەرسام بووم بە ئاستەکەیان و پێموایە شایەنی پێگەیەکی باشترن. چەند بیرۆکەیەکم هەیە بۆ ئەم یارییە، بەڵام پێویستە دۆخی یاریزانەکانم بپشکنم. لە هەموو جیهانەوە گەشتیان کردووە و چەندین خولەک لە یارییە نیشتمانییەکان یارییان کردووە. ئێمە دەبێت ستانداردەکانمان بپارێزین چونکە بڕیارە یارییەکی زۆر قورسمان بەرامبەر چێڵسی ئەنجام بدەین

پێکانی ویلیام سالیبا

هیوادارم پێکانەکەی جدی نەبێت. سالیبا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام بوو لە کارکردن لەگەڵ ئەم پێکانە. ئامادەبوونی بەرامبەر چێڵسی پەیوەستە بە مەشقەکانی ئەمڕۆ، هیوادارم یاریزانەکانی دیکەش وەک خێسوس و ساکا و سالیبا و مارتینێلی بە تەواوی ئامادەکاری بکەن و باشترین ئاستی خۆیان پیشان بدەن

ئامۆژگاری پۆچێتینیۆ بۆ ئارتێتا

پێشتر پێگووتم مەچۆ ناو جیهانی ڕاهێنەرایەتی و زۆر قورسە. دەمزانی کە ئەو دەبێتە ڕاهێنەر. لە نزیکەوە بەدوایدا ڕۆیشتم. وەک یاریزانێک هەمیشە سەرکردەی تیپەکە بووە بە تایبەت لە پاریس سانجێرمان. پۆچیتینۆ لە پشتمەوە یاری دەکرد و بەردەوام ڕێنماییم دەکرد. ماوریسیۆ وەک برا بچووکەکەی چاوی لە من بوو

 

بابەتی زیاتر

Back to top button