ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

سێ راهێنەر پاڵێوراوان بۆ شوێنگرتنەوەی ساوسگەیت

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد سێ راهێنەر پاڵێوراوان بۆ شوێنگرتنەوەی گارێس ساوسگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی تێلیگراف ئێدی هۆوی ئینگلیزی و راهێنەری یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی پاڵێوراوە بۆ بوون بە راهێنەری ئینگلتەرا.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە چارەنووسی ساوسگەیت لەگەڵ هەڵبژاردەی سێ شێرەكە نادیارە، سەرەڕای گەیشتنیان بە یۆرۆی 2024.

سەرچاوەكە ئەوەی خستووەتە روو، ئێدی هۆو بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی راهێنەرەكە، بەڵام لە ئێستادا بیر لە جێهێشتنی نیوكاسڵ ناكاتەوە.

لە راپۆرتەكەی تێلێگرافیشدا هاتووە، لە ئەگەری رەتكردنەوەی ئێدی هۆو ئەوا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا ستێڤ كۆپەر و گراهام پۆتەر دەكاتە ئامانج.

ئێدی هۆو راهێنەری نیوكاسڵ یونایتد

ئینگلتەرا پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024ی گرتووە و بە شێوەیەكی فەرمی بلیتێكی یارییەكانی یۆرۆی داهاتووی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button