ئیسپانیا

سزای سڕکردنەکەی ناچۆ کەمکرایەوە

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای راگرتنەکەی ناچۆ فێرناندێزی کاپتنی ریاڵ مەدریدی کەمکردەوە.

ناچۆ لە یارییەکەی جیرۆنا بە کارتێکی سووری راستەوخۆ کرایە دەرەوە پاش لێدانێکی توند لە پۆرتوی یاریزانی تیمی بەرامبەر.

سەرەتا ناچۆ بۆ سێ یاری سڕکرا و بەوەش لە یارییەکانی ئۆساسۆنا، سیڤیلیا و هەروەها کلاسیکۆ دادەبڕا، بەڵام بەهۆی ئەوەی پۆرتو تووشی پێکانی سەخت نەهات ، ریاڵ مەدرید داوای پێداچوونەوەی کرد بە بڕیارەکەدا و سەرەنجام ئەمڕۆ راگەیەندرا سزاکەی بۆ دوو یاری کەمکراوەتەوە.

بەوەش ناچۆ لە یارییەکەی سیڤیلیا بەشدارنابێت لە 21ی ئەم مانگەدا بەڵام بۆ کلاسیکۆ لە 28ی مانگ ئامادەیە ئەگەر یانەکەی پێویستی پێبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button