ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە و فەرمی؛ بارسێلۆنا لە یەک کاتدا کلاسیکۆ و خولی ئیسپانیشی بردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بە بەردێ دوو چۆلەکەی پێکا و بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانی.

لە هەفتەی 35ی یارییەکانی لالیگا، بارسا میوانداریی ریال مەدریدی رکابەری مێژوویی کرد و بە 2 گۆڵی بێ وەڵام هەم کلاسیکۆی بردەوە هەمیش بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولەکە.

گۆڵەکانی بلاوگرانا لەلایەن مارکوکس راشفۆرد و فێران تۆرێس لە خولەکەکانی 9 و 18 تۆمارکران.

ئەوە نازناوی ژمارە 29 بوو لە مێژووی یانە کەتەلۆنیەکە. بەوەش جیاوازییەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کەمکردەوە بۆ 7 نازناو.

دەستکەوتەکە بۆ هانزی فلیک گرنگیەکی تایبەتتری هەبوو، بەوپێیەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە توانی بۆ دووەم وەرزی لەدوای یەک لەوەتەی ئەرکەکەی لەگەڵ بارسا وەرگرتووە، بتوانێ ببێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانی.

ئێستا کورانی فلیک چاویان لە بردنەوەی سێ یاریی ماوەی ئەم وەرزەن تا کۆی خاڵەکانیان بگەیەننە 100 خاڵ.

لە یەکەم کاردانەوەی یانە کەتەلۆنییەکەدا، بە پۆستێک لەپاڵ بە پاڵەوانبوونی خۆیان راگەیاند، هاوکات بە بردنەوە لە ریال مەریدیش نووسیویانە:

پاڵەوانین

ئەمە تەنها نازناوێکی خول نییە

رووداوێکی مێژووییشە

بینەری دوو گۆڵەکەی بارسابە لەم دوو بەستەرەی خوارەوە:

ڤیدیۆ :گۆڵی دووەمی بارسێلۆنا

ڤیدیۆ :گۆڵی دووەمی بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button