ئه‌مریکا

تاتا مارتینۆ: یاسین سەربازی ئەمریکا نەبووە

یاریگا

لەگەڵ چوونی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، دەیڤید بێکهام هاوخاوەنی ئەو یانەیە پاسەوانێکی تایبەتی بۆ ئەو یاریزانە دیاریکرد، بەڵام ئەو پاسەوانە بەم دواییە بووەتە سەر ئێشە بۆ یانەکە.

یاسین بوئێکۆ ئەو پاسەوانە تایبەتەیە کە بەردەوام لەگەڵ مێسی لە یاریگاکان و لە دەرەوەی یاریگاکان دەبیندرێت، ئەو پاسەوانە ئەرکی پاراستنی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەیە و تاوەکو ئێستا چەندینجار رێگری لە هاندەران کردووە بۆ نزیککەوتنەوە لە مێسی.

یەکێک لە کێشەکانی ئەم دواییەی تاتا مارتینۆ راهێنەری یانە ئەمریکیەکە ئەوە بووە، بەردەوام رۆژنامەنوسان لە کاتی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکان پرسیاری ئەو پاسەوانە تایبەتە دەدەنەوە، بەم دواییەش دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە یاسین پێشتر سەربازی هێزی کۆماندۆی ئەمریکا بووە، لەمبارەوە راهێنەرەکەی ئینتەر مەیامی دەڵێت

ڕاستییەکە ئەوەیە کە زۆر کەس چیرۆک لەسەر ئەم بابەتە دەگێڕنەوە و دەبێتە کێشە بۆ مێسی و تیپەکە. پاسەوانەکەی لیۆ مێسی نەک سەربازێکی ئەمریکی نەبووە، بەڵکو پێشتر تەنانەت هەر لە ئەمریکا نەژیاوە. راست نیە کە دەڵێن یاسین وەک سەربازێکی ئەمریکی بەشداری جەنگی کردووە. دەمەوێت زۆر راشکاوانە لەگەڵ ئێوە قسە بکەم، هەموو ئەو چیرۆکانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لەسەری بیستووتە درۆن. یاسین پیاوێکی ناوازەیە و هەوڵ دەدات ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. ئەو بەشێکە لە ستافەکەمان لە یانەی ئینتەر میامی.

بابەتی زیاتر

Back to top button