ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

لە بەرازیل پێشوازییەکی گەورە لە نێیمار کرا

یاریگا –

نێیمار بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەی بەرازیلەوە کرد.

ئەستێرەی هیلالی سعودی لە گەیشتە شاری کویابا و لەلایەن هاندەرانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و بەر لەچوونە ژوورەوە بۆ هۆتێلەکە، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد.

یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان لە هاوینی رابردوودا، پەیوەندی بە هیلالەوە کرد و تاوەکو ئێستا سێ ئەسیستی لە خولی رۆشن هەیە و تەنیا گۆڵێکی کردووە، ئەویش لە بەرامبەر یانەی نەساجی ئێرانی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا.

هەڵبژاردەی بەرازیل هەینی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا دەبێتەوە و دواتر لە 18ی ئەم مانگە لە مۆنتێڤیدیۆ، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوروگوای یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button