ئینگلتەراگرنگترین

گورزێکی کوشندە بەر سوید و نیوکاسڵ دەکەوێت

یاریگا –

ئەلیکساندەر ئیساک، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد بەهۆی پێکان، لە هەڵبژاردەی سوید دوورخرایەوە.

لە دوا یاری نیوکاسڵ بەرامبەر وێستهام لە پرێمەرلیگ، ئیساک تووشی پێکان بوو و یاریگای جێهێشت. بەمەش بەشداری لە یارییەکانی هەڵبژاردەی سوید لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 لە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی مۆڵدۆڤا و بەلجیکا ناکات. یەکێتیی تۆپی پێی سوید بڵاویکردووەتەوە

ئەلیکساندەر ئیساک، شاندی هەڵبژاردەی سویدی جێهێشت و بەشداری دوو یاریی داهاتوو ناکات. ئیساک لە یاری نیوکاسڵ بەرامبەر وێستهام تووشی پێکان بوو. لەگەڵ گەیشتنی پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و ئێستا دڵنیابووینەتەوە، ئیساک بەشداری یارییەکانی داهاتووی سوید لە بەرامبەر مۆڵدۆڤا و بەلجیکا ناکات.

ئیساک لە هاوینی 2022 بەبڕی 63 ملیۆن پاوەند، پەیوەندی بە ریزەکانی نیوکاسڵەوە کرد، ئێستا بووەتە یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی ئێدی هاو و لەم وەرزەدا، شەش گۆڵی لە حەوت یاریدا کردووە.

نیوکاسڵ لە 21 ئەم مانگە لە سەینت جەیمس پارک میوانداری کریستال پاڵاس دەکات، تاوەکو ئێستا وادەی دوورخستنەوەی ئیساک ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button