ئاسیاسعودیەمۆندیال

فەرمی: سعوودیە هەوڵی بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2034 دەدات

یاریگا-.وڵاتی سعوودیە رایگەیاند داوای فەرمی پێشکەش دەکەن بۆ شەرەفی میوانداریکردنی جامی جیهانی 2034

سعوودییەکان سەرەتا بەنیازی جامی جیهانی 2030 بوون بەڵام لەلایەن فیفاوە پێیان راگەیەندرا لەبەر ئەوەی 2022 لە قەتەڕ بووە، ناکرێت 2030یش هەر لە ئاسیا بێت.

ئەمڕۆ مۆندیالی 2030 لە بەرژەوەندی ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب یەکلابووەوە، بەگوێرەی ئەتلەتیک هاوکات فیفا رایگەیاندووە جامی جیهانی 2034 لە ئاسیا یاخود وڵاتە زەریاییەکان بەڕێوەدەچێت و تەنها ئەوان بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن. ئەمەش ئاسانکاری بۆ سعوودیە کردووە تاوەکو لە ئێستاوە هەوڵەکانی دەست پێبکات.

وڵاتە ئیسلامییەکە، چەند ساڵێکە گرنگییەکی زۆر بە تۆپی پێ دەدات و لە هاوینی ئەمساڵیدا گەیشتە لوتکە بەنیازن هەر بەم جۆرە بەردەواب بێت بەمەبەستی راکێشانی بازرگانی زیاتر و هەواداری زیاتر بۆ وڵاتەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button