ئینگلتەراڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

هاندەرانی مانچێستەر یونایتد: خێزانی گلەیزەر ئابڕوویان بردووین

یاریگا –

هاندەرانی مانچێستەر یونایتد، رەخنەی توندیان ئاراستەی خێزانی گلەیزەری خاوەنی یانەکە کرد.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، تیایدا رێژەیەکی ئاوی زۆر لە بنمیچی یاریگای ئۆڵدترافۆرد دەڕژێت.

لە یارییەکەی نێوان مانچێستەر یونایتد و کریستال پاڵاسدا، هاندەران بە ڤیدیۆ رژانی ئاویان لە بنمیچی ئۆڵدترافۆرد دۆکیومێنت کردووە، هاندەران گلەییان ئاراستەی خاوەنی یانەکە کرد و پێیان وایە، بەهۆی پشتگوێخستنی یاریگاکە، خەریکە ئاو هەموو شتێک لەنێو دەبات.

خێزانی گلەیزەر خاوەنی زیاتر لە 76%ی پشکەکانی مان یونایتدن، ئێستا بەهای یانەکە لە بازاڕدا دەگاتە 3.15 ملیار دۆلار.

هاندەرێکی مانچێستەر یونایتد کە خەریکی ریکۆردکردنی ڤیدیۆکەیە دەڵێت

ئەوەی روودەدات ئابڕووچوونە، خێزانی گلەیزەر ئەم یانەیە وەک موڵکی تایبەتی خۆیان دەبینن و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن. بەڵام ببینە هیچ پارەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی بنمیچی یاریگاکە خەرج نەکراوە، ئێوەی خێزانی گلەیزەر، لەم یانەیە دووربکەونەوە.

هاندەرێکی دیکە لەبارەی رووداوەکەی ئۆڵدترافۆرد دەڵێت

بەڕاستی زۆر هەست بە شەرمەزاری دەکەم، بەهای یانەکەمان چەندین ملیار دۆلارە، بۆچی ئاوای لێهاتووە.

خراپترین دەستپێک

ئەم وەرزەی مانچێتسەر یونایتد، خراپترین دەستپێکی یونایتدە لە مێژووی پرێمەرلیگدا، چونکە لە دوای 7 یاری، مان یونایتد تەنیا 9 خاڵی کۆکردووەتەوە و جیاواز گۆڵەکانیشی 4-.

بابەتی زیاتر

Back to top button