ئیسپانیا

چوامینی قسەیەکی رۆناڵدۆ دووبارە دەکاتەوە

یاریگا

دوای بردنەوەیان بەرامبەر جیرۆنا و وەرگرتنەوەی پێشەنگایەتی لالیگا و هەروەها تۆمار کردنی گۆڵێک لەو یارییە، چوامینی ناوەڕاستکاری ریال مەدرید قسەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووبارە دەکاتەوە.

ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی شاهانەکان دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، دواجار لە یاریی گەڕی هەشتەمی لالیگا و بەرامبەر جیرۆنا توانی یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی ئەو یانەیە بکات.

چوامینی دوای یارییەکە لە هەژمارەی فەرمی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی داناوە و قسەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2010 ئەو کاتەی لە ریزەکانی یانە شاهانەکە یاریی دەکرد دووبارە کردووەتەوە.

لە ساڵی 2010 کاتێک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەپرسن ماوەیەکە تووشی کێشە بویت و گۆڵت پێناکرێت و ئەویش بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە

گۆڵ نەکردنی من؟ گوڵ کردن بۆ من وەکو کەچەپ وایە، هەر کاتێک لە شووشەکە دێتە دەرەوە هەمووی بە یەکجاری دێتە دەرەوە!

چوامینیش دوای یەکەم گۆڵی بە درێسی ریال مەدرید بە گاڵتەوە نوسیویەتی

گۆڵ کردن بۆ من وەکو کەچەب وایە

بابەتی زیاتر

Back to top button