ئیتاڵیافه‌ره‌نسا

گاتوسۆ بە شکست لە فەڕەنسا دەستی پێکرد

یاریگا-یانەی مارسیلیای فەڕەنسی تووشی شکستێکی دیکەهات و ئەمجارەیان لەسەر دەستی مۆناکۆ، بەڵام ئاماژەی دڵخۆشکەر هەن لەگەڵ هاتنی جینارۆ گاتوسۆ.

ئەستێرە مێژووییەکەی ئیتاڵیا، شەوی رابردوو یەکەم یاری خۆی بەڕێوەبرد لەگەڵ مارسیلیا ، هەرچەندە براوە نەبوون بەڵام گۆڕانکاری گەورەی ئەرێنی بە ئاستی تیمەکە دیار بوو.

رۆژنامەی لێ ئیکویپ نوسیوییەتی “جینارۆ ستایلە سەیروسەمەرەکەی خۆی هێناوە بۆ مارسیلیا، بە گاڵتەوە بۆکس لە یاریزانەکانی دەدات کاتێک دەیەوێت ستایشییان بکات بۆ کارێکی باش”.

مارسیلیا دوو جار پێشکەوت و یەکەم گۆڵی یارییەکەش دوای تەنها 30 چرکە تۆمارییان کرد بەڵام مۆناکۆ یارییەکەی 3-2 بردەوە.

مارسیلیا لەم وەرزەدا دوای 7 هەفتە تەنها 2 بردنەوەی هەیە و لە پلەی هەشتەم دایەوە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ زیاتر دابەزێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button