ئیسپانیا

بارسا ووردەکاری پێکانەکەی رافینهای راگەیاند

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی پشکنینەکانی  رافینهای هێرشبەری یانەکەی راگەیاند.

شەوی رابردوو لە یارییەکەی بەرامبەر سیڤیلیا، ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە نیوەی یەکەمدا پێککرا و یاریگای جێهێشت. ئەمڕۆش بلەوگرانا لە بەیاننامەیەکدا نوسیوییەتی

پشکنینەکان نیشانیان داوە، رافینهای یاریزانی تیمی یەکەممان تووشی پێکان هاتووە لە ماسولکەی بایسێپسی رانی راستی. لە ئێستادا ناتوانێت یاری بکات و قۆناغەکانی چارەسەر ماوەی گەڕانەوەی دیاری دەکەن.

بەپێی جۆری پێکانەکەی، چاوەڕوان دەکرێت رافینها نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

بارسا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە سیڤیلیا بباتەوە کە تێیدا سێرجیۆ رامۆس بە هەڵە گۆڵی لە تیمەکەی خۆی تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button