ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن چارەنوسی نۆیەر یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا

مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، لە ماوەی یەکساڵی رابردوو بەهۆی پێکان بەشداری کەمترین یاریی یانەکەی کردووە.

گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا دوای ئەوەی تیپەکەی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022 قەتەر دەرکرا، دواتر لە یاریی خلیسکێنەی سەر بەفر بوو، تووشی پێکانيکی سەخت بوو.

سەرەتا پێشبینی دەکرا دەستپێکی وەرزی رابردوو بگەڕێتەوە و بەشداری راهێنانەکان بکاتەوە، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا و کاری ڕاهێنەرانی بایرن و تۆماس توخێلی قورستر کرد.

رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی بایرن میونشن پلانیان هەیە دانوستانێکی جددی دەستپێبکەن بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی یانەکەیان

گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ یانەکە تا هاوینی 2024 بەردەوام دەبێت، بەڵام باڤارییەکان بەنیازن گرێبەستەکەی لانی کەم بۆ ماوەی ساڵێک درێژ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button