ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش بۆ بایرن میونشن: مانوێل نۆیەر ئامادەی گەڕانەوەیە

یاریگا

دوای ئەوەی مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن، لەدوای مۆندیالی 2022 تووشی پێکانێکی سەخت بوو و چەندین نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، وا دیارە دواجار ئەو گۆڵپارێزە بە ئەزموونە دوای ماوەیەکی زۆر ئامادەیە بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرت لە ئەڵمانیا، جوڵەکان و بازدانەکانی نۆیەر لە مەشقەکانی ئەم دواییەی بایرن میونشندا زۆر بە باشی هەڵسەنگێندراون و کاپتنی باڤارییەکان چیتر هەست بە هیچ ئازارێک ناکات لە قاچیدا.

بەم شێوەیە گەڕانەوەی نۆیەر بۆ یاریگا تەنها پرسی کاتە و بەم زووانە دەتوانێت لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەیدا یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button