ئەفریقاگرنگترین

مەغریب مافی میوانداری پاڵەوانیەتییەکی گەورەی بەدەستهێنا

یاریگا –

مەغریب میوانداری پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەفەریقای ساڵی 2025 دەکات.

لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا، ئەمڕۆ شەرەفی میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بەخشییە مەغریب.

ئەمە دووەمجارە مەغریب میوانداری ئەم پاڵەوانیەتییە دەکات، دوای ئەوەی لە ساڵی 1988، بۆ یەکەمجارە میوانداری پاڵەوانیەتییەکەی کرد.

فایڵەکەی مەغریب لە شەش یاریگای کوالێتی جیهانی پێکهاتبوو، ئەمەش رەزامەندی لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقای بەدەستهێنا.

بڕیارە یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکە لە یاریگاکانی مەولای عەبدوڵا (66 هەزار کورسی)، تەنجە (88 هەزار کورسی)، ئەغادیر (66 هەزار کورسی)، مەراکش (55 هەزار کورسی)، محەممەدی پێنجەم (55 هەزار کورسی) و فاسی گەورە (66 هەزار کورسی).

دوێنێ سێشەممە، یەکێتیی تۆپی پێی جەزائیر، فایڵەکەی بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکە کشاندەوە، ئەمەش رێگەی بۆ مەغریب خۆشکرد.

بۆ پاڵەوانیەتی ساڵی 2027-یش، فایڵی هاوبەشی تانزانیا، کینیا و ئۆگەندا سەرکەوت و میوانداری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن.

بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 وەشانی داهاتووی پاڵەوانیەتییەکە لە کۆتدیڤوار بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button