ئینگلتەراگرنگترین

راشفۆرد بە ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی چووە مەشقەکان

یاریگا –

لە دوای رووداوە هاتووچۆکەی شەممەی رابردوو، مارکۆس راشفۆرد بە ئۆتۆمبێلێکی نوێ لە جۆری رۆڵز رۆیس، بەشداری مەشقەکانی مانچێستەر یونایتدی کرد.

شەممەی رابردوو و لە دوای یارییەکەی بێرنلی کە بە بردنەوەی مان یونایتد بە ئەنجامی 0-1 کۆتاییهات، راشفۆرد لە دوای گەڕانەوەی لە کارینگتن، سەنتەری مەشقەکانی شەیتانە سوورەکان، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو، زیانێکی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکەی پێشووی کە هەمان جۆری رۆڵز رۆیس بوو و نرخەکەی دەگەیشتە 700 هەزار پاوەند.

ئەمجارە راشفۆرد، ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لە جۆری رۆڵز رۆیس کۆلینان 4X4ی بە بڕی 600 هەزار پاوەند کڕیوە و دوێنێ بەشداری لە ئامادەکارییەکانی رووبەڕووبوونەوەی کریستال پاڵاس لە جامی کاراباو کرد.

مارکۆس راشفۆرد
ئۆتۆمبێلی رۆڵز رۆیسی مارکۆس راشفۆرد

 

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردبووەوە، لە ترافیک ڵایتێکی مانچێستەر، راشفۆرد بە هۆی تیژڕەوییەوە، تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە.

لە دوای رووداوەکە، پۆلیسی شاری گەورەی مانچێستەر چووەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام هیچ ئامبوڵانسێک بانگ نەکراوە، چونکە هیچ حاڵەتێکی مەترسیدار نەبووە و هیچ کەسێکیش دەستگیر نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button