ئینگلتەراگرنگترین

ڤیدیۆ: راشفۆرد تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو

یاریگا –

مارکۆس راشفۆرد، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد لە دوای یارییەکەی شەوی رابردوو لە بەرامبەر بێرنلی، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو.

دوای بردنەوەی یارییەکە بە ئەنجامی 0-1 لە یاریگای تورف مور و گەڕانەوەیان بۆ شاری مانچێستەر، راشفۆرد بە ئۆتۆمبێلەکەی  لە سەنتەری مەشقەکانی کارینگتن دەگەڕایەوە ماڵەوە و لەڕێگەدا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، بەڵام هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.

چەند گرتەیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە و تیایدا ئۆتۆمبێلەکەی راشفۆرد دەردەکەوێت کە زیانی بەرکەوتووە.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، لە ترافیک ڵایتێکی مانچێستەر، راشفۆرد بە هۆی تیژڕەوییەوە، تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە.

لە دوای رووداوەکە، پۆلیسی شاری گەورەی مانچێستەر چووەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام هیچ ئامبوڵانسێک بانگ نەکراوە، چونکە هیچ حاڵەتێکی مەترسیدار نەبووە و هیچ کەسێکیش دەستگیر نەکراوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بڕونۆ فێرناندێس بە هەمان رێگە گەڕاوەتەوە و بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی راشفۆرد، ئۆتۆمبێلەکەی راگرتووە.

تاوەکو ئێستا مانچێستەر یونایت، پۆلیسی مانچێستەر و راشفۆرد هیچ زانیارییەکیان لەبارەی رووداوەکە ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button