ئیسپانیایاریگا

گریزمان: خەریک بوو لە ناوەڕاستی یاریگادا بگریم

یاریگا –

ئەنتوان گریزمان، یاریزانی ئەتلەتیکۆ مادرید دەڵێت بە هاندانی هاندەرەکانی ئەتلەتیکۆ سەرسام بوو و لە ناوەڕاستی یاریگادا خەریک بوو دەست بکات بە گریان.

لە شەوێکی لەبیرنەکراودا، ئەتلەتیکۆمادرید توانی لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ لە یاری دێربی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ریال مەدرید بباتەوە. ئەم بردنەوەیە بۆ یاریزانانی دیێگۆ سیمیۆنی زۆر گرنگ بوو دوای شکستێکی قورس لەلایەن ڤالێنسیا و وەستانێک بەرامبەر لازیۆ، ریال مەدریدیش بەهۆی ئەم شکستەوە لە لوتکەوە بۆ پلەی سێیەم دابەزی.

ئەنتوان گریزمان توانی بە بەژنە کورتەکەیەوە بە لێدانیکی سەر یەکێک لە گۆڵە سەرنجڕاکێشەکانی یارییەکە تۆماربکات.

ئەستێرە فەرەنسییەکە سەبارەت بەو گۆڵەی کە تۆماریکرد، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی:

 هەمیشە چاوم لەوەیە لە گۆڵی بەرامبەر نزیک ببمەوە، بگەمە ئەو شوێنەی کە بتوانم زۆرترین زیان بە یانەی بەرامبەر بگەیەنم. بەرامبەر ریالیش، ئامانجم هەر هەمان شت بوو، بەڵام هەندێک جار ناچار بووم زیاتر بچمە دواوە بۆ ئەوەی تۆپەکە بەدەست بهێنمەوە، بەڵام ئەمە شتێک نییە کە تیپەکە پێویستی پێیەتی. من دەمەوێت لە پێشەوە بم، کەمتر تۆپم لابێت بەڵام زیانێکی زیاتر بگەینم. ئەو گۆڵەی تۆماریشم کرد لە ئەنجامی هەوڵێکی تیمی بووە و من تەنها ئامانجەکەم پێکا.

سەبارەت بە پرسیاری ئەوەیکە رات چییە بەرامبەر هاندانی هاندەران، گوتی:

راستگۆیانە زۆرینەمابوو لە ناوەڕاستی یاریگادا بگریم. زۆر شانازی بەخۆمەوە دەکەم و دڵخۆشم. بە هۆی ئەم هاندانانە ئەوەی لە توانام دابوو خستمە گۆڕەپانەکەوە. سبەی کوڕەکەم دڵخۆشە و شانازی دەکات کە بە درێسێکی ئەتلەتیکۆوە دەچێتە قوتابخانە.

هەروەها لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا پەیامیک بۆ منداڵەکان دەنێرێت و دەڵێت:

سبەی بە درێسی ئەتلەتیکۆ مادریدەوە بڕۆنە قوتابخانە منداڵەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button