ئه‌مریکاگرنگترین

تاتا مارتینۆ: مێسی كارێك دەكات كە هەرگیز نەیكردووە

یاریگا –

تاتا مارتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی ئاشكرایكرد لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی دەزانێت كەی دەبێت راهێنان بكات و كەی دەبێت بوەستێت.

لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا تاتا مارتینۆ ووتی: پێموایە ئەو ئەزمونەی لیۆ هەیەتی وای لێدەكات كە بزانێت كەی دەبێت بوەستێت تەنانەت ئەگەر لە كاتی یارییشدا بوو.

بەردەوام بوو ووتی: مایەی دڵخۆشیە بۆ من كەلەم قۆناخەی ژیانیدا مێسی زیاتر لە جاران راهێنان دەكات.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: ئەوە پەیوەندی بەورڕاستییەوە هەیە کە دەمانەوێت مێسی بۆ ماوەیەکی درێژتر لە یاریگادا ببینین، منیش دەبێت لەم بابەتەدا یارمەتیدەر بم.

راهێنەرەكەی ئینتەر مەیامی ئاشكرایكرد لیۆنێل مێسی و جۆردی ئالبا لە یاری داهاتووی یانەكەیان بەرامبەر ئۆرلاندۆ سیتی ناتوانن بەشداری بكەن.

لەو بارەیەوە ووتی: مێسی بەدەست ئازارێكی كۆنەوە دەناڵێنێت، ئالباش بەهۆی گرژبوونی ماسولكەكانیەوە، ئێمەش رۆژ بە رۆژ هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەكەیان دەكەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button