ئه‌وروپائینگلتەراسعوودیەگرنگترین

ئانتۆنیۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر رۆیشتنی سەڵاح بۆ سعودیە دەربڕی

Yariga App

یاریگا –

مایكڵ ئانتۆنیۆ، هێرشبەری جامایكی یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی نهێنیەكی دەربارەی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

یانەی ئیتیحادی سعودی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئۆفەرێكی گرانبەهای بە بەهای 215 ملیۆن پاوەند پێشكەش بە لیڤەرپوول كرد بە مەبەستی گواستنەوەی فیرعەونە میسڕیەكە، بەڵام رێدز ئۆفەرەكەی رەتكردەوە.

لە لێدوانەكانیدا بۆ دەیلی مەیڵ ئانتۆنیۆ ووتی: محەمەد سەڵاح بە هیچ شێوەیەك بیرۆكەی گواستنەوەی بۆ سعودیەی رەتنەكردەوە.

هەروەها ووتیشی: لیڤەرپوول قەدەخەی كرد لێی وە زیندانیان كرد و پێیان ووت كە ناچێتە هیچ شوێنێك، بەڵام لە هەمان كاتدا، هیچ دەنگە دەنگێكی نەكرد، یانەكەی بەجێهێشت تا ئەوەی دەیەوێت بیكات، بەڵام من راستییەكە دەزانم كە ئەوەیە وویستی بڕوات.

بەردەوام بوو ووتی: دەبێت چی زیاتر بكات لە لیڤەرپوول، رۆیشتنی بۆ سعودیە دەرفەتێكی نایاب بوو، بەتایبەتی كە پیاوێكی مسوڵمانە، هیچ شتێك نەبوو كە رێگری بكات لەوەی ئەو هەنگاوە بنێت.

هێرشبەرە جامایكیەكە بەردەوام بوو ووتی: دەزانم كە گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا هەموو شتێكی لەگەڵ یانەكەدا كردووە نازناوەكانی وەك چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگی بردووەتەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: كەسێكی مسوڵمان لە تەمەنی 31 ساڵیدا دەچێتە وڵاتێكی مسوڵمان و 215 ملیۆن پاوەندی دەست دەكەوێت، بۆیە بەتەواوی شێتانە بوو كە ئەوپێشنیارەیان رەتكردەوە،

محەمەد سەڵاح بە درێسی لیڤەرپوولەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button