ئیتاڵیا

سوپرایزی میلان: زڵاتان گەڕایەوە

یاریگا –

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی پێشووی ئەی سی میلان، ئەمڕۆ لە مەشقەکانی تیپەکەدا ئامادە بوو.

راهێنانەکانی میلان بۆ یارییەکەی سێشەممە بەرامبەر نیوکاسڵ لە یەکەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت، یاریزانانی ئەم تیپەش رووبەڕووی سوپرایزێکی گەورە بوونەتەوە.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، ئیبراهیمۆڤیچ چەند خولەکێک پێش ئێستا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە چووەتە گۆڕەپانی مەشقەکانی میلان. ئەو کە لەماوەی یاری کردنیدا بە درێسی میلانەوە 76 گۆڵی بۆ تیپەکە تۆمارکردبوو، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چووە میلان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری مەشقەکانی یاریزانانی رۆسۆنێری بکات.

ئەستێرە سویدییەکە لە کاتێکدا بینرا کە لەگەڵ ستیفانۆ پیۆلی و هەروەها جیاکۆمۆ مۆرێلی یاریدەدەری یەکەمی میلان گفتوگۆی دەکرد و زۆر کەس پێیان وایە کە ئامۆژگاری تەکنیکی پێیان داوە لەسەر یارییە گرنگەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ.

یاریزانانی میلان کە دوای شکستێکی قورسیان بەرامبەر ئینتەرمیلان لە دێربی میلان بە ئەنجامی 5-1 لە بارێکی دەروونی باشدا نین، بە بینینی زلاتان لە مەشقەکانی تیپەکەدا رۆژێک پێش یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ زۆر دڵخۆش بوون.

پێشبینی دەکرێت زۆر بە زوویی زڵاتان بگەڕێتەوە میلان بۆ ئەوەی لە تەنیشت راهێنەری ئەم تیپە لەسەر کورسی یەدەگی ئەم تیپە دابنیشێت بەهۆی کارەکتەر و ئەزموونەکەیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button