یاریگا

مخیتاریان: هەموومان خشتی یەک دیوارین

هێنریک مخیتاریان ئەستێرەی دێربی میلانۆ ستایشی رۆحیەتی یەکگرتووی یانەکەی دەکات.

هێنریک دوو گۆڵی تۆمارکرد لەو یارییەی ئینتەر 5-1 شکستی بە ئەیسی میلان هێنا لە کلاسیکۆ و دێربی ئەو وڵاتەدا. یاریزانە ئەرمینییەکە بۆ دازن دوای یارییەکە وتی

هەموومان زۆر دڵخۆشین بە ئەنجامەکە، بە تایبەت من! بەشە گرنگەکە ئەوە نیە کە من گۆڵم کرد بەڵکو ئەوەی کە براوەبووین و درێژەمان دا بە سەرکەوتنەکانی ئەم وەرزە. کاتێک هاندەرانمان لە پشتمانن دەتوانین هەمووشتێک بکەین.

چاوەڕواندەکرا مخیتاریان لەسەر کورسی یەدەگ بێت و فراتێسی ئەستێرەی یارییەکەی ئیتاڵیا  و ئۆکرانیا لە پێکهاتەی سەرەکی بێت، بەڵام سەرەنجام ناوبراو لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو. لەوبارەیەوەشەوە وتی

ئێمە هەموومان بۆ یەک ئامانج لێرەین، گرنگ نیە من لەسەر کورسی یەدەگم یان پێکهاتەی سەرەکی. گرنگ ئەوەیە هەموومان هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی یانەکە. راهێنەر یاریزانەکان هەڵدەبژێرێت بەڵام ئێمە هەموومان خشتی یەک دیوارین.

 

هەردوو یانەکە گەورەکەی میلانۆ، سەرجەم چوار یارییەکەی سەرەتای وەرزییان بردبووەوە، بەڵام ئینتەر سەرکەوتنەکانی میلانی وەستاند و بەتەنها لە پێشەنگی خولەکەدان. ئەمەش پێنجەم بردنەوەی ئینتەربوو تەنها لەم ساڵدا لە ئەیسی رکابەر و هاوسێی.

بابەتی زیاتر

Back to top button