ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئایا یۆرگن كڵۆپ دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا؟

یاریگا –

مارك كوچیكی، بەڕێوەبەری كارەكانی یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە لە ماوەی داهاتوودا كڵۆپ نابێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە هانز فلیك راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكە دوورخرایەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان ناوی كڵۆپیان بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی مانشافتەوە بەستبوویەوە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری كارەكانی دووپاتیكردەوە كە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەو هەڵبژاردەیە وەرناگرێت و پابەندە بە گرێبەستەكەیەوە لەگەڵ لیڤەرپوول.

لە لێدوانەكانیدا ووتی: یۆرگن گرێبەستێكی دوور و درێژی هەیە لەگەڵ لیڤەرپوول، ئەو ئامادە نیە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

لە دوای رۆیشتنی لە بۆرووسیا دۆرتمۆند لە ساڵی 2015 كڵۆپ پۆستی راهێنەرایەتیكردنی رێدزی گرتە ئەستۆ.

دوای چەندین ساڵ لە دابڕان توانی لیڤەرپوول بگەڕێنێتەوە سەر رێچكەی بردنەوەی نازناوەكان و گرێبەستەكەشی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button