ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

پۆگبا دەكەوێتە تەڵەی پشكنینی مادە وزەبەخشەكانەوە

یاریگا – 

رەنگە پۆڵ پۆگبا، رووبەڕووی سزایەکی توند ببێتەوە، ئەمەش دوای دروستبوونی گومانی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش.

ئاژانسی هەواڵی ANSA بڵاویکردووەتەوە، لە دوای یارییەکەی نێوان یوڤێنتوس و یودینێزی لە سێریا ئەی، پشکنینی گشتی بۆ چەند یاریزانێک کراوە، لە ئەنجامەکاندا دەرکەوتووە، پۆگبا، هۆرمۆنی تێستستیرۆنی بەکارهێناوە.

هەرچەندە پۆگبا، بەشداری لە یارییەکە نەکرد، بەڵام لە گەڕەکانی دواتر لە بەرامبەر یانەکانی بۆڵۆنیا و ئێمپۆلی وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری کرد.

یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا، لە کاتی جیاوازدا پشکنین بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆ یاریزانان دەکات، لە راپۆرتەکەی پۆگبادا هاتووە،  رێژەیەکی هۆرمۆنی تێستستیرۆنی بەکارهێناوە، ئێستا جارێکی دیکە خەریکی پشکنینن.

بەپێی زانیاریەكانی میدیاسێت یوڤێنتوس پۆگبا لە ئەنجامدانی چالاكیە وەرزشییەكان رادەگرێت تا بەتەواوی ئەنجامی پشكنینەكان دەرنەچێت.

ئاماژە بەوەشكراوە لە ئەگەری ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكان ئەرێنی بێت ئەوا یاریزانەكە دوو بۆ چوار ساڵ لە یاریكردن رادەگیرێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2022 پۆگبا بە خۆڕایی لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد و بەهۆی پێكانەوە لە زۆربەی یارییەكان دووركەوتەوە.

پۆگبا لەم وەرزەدا لەگەڵ یوڤێنتوس بەشداری لە دوو یاریدا كردووە و نەیتوانیووە هیچ گۆڵێك بكات و هیچ گۆڵێكیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button