ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

کچێکی دیکە سکاڵا لە ئانتۆنی دەکات و ئەویش نامەکانی واتسئاپ بڵاودەکاتەوە

ئانتۆنی کەوتووەتە نێو بەرداشی دوو ئافرەتەوە

یاریگا –

ئانتۆنی، یاریزانی مانچێستەر یونایتد، کەیسێکی دیکەی لەگەڵ ئافرەتێکی دیکەدا لەسەر ئاشکرا دەبێت.

دوای دوورخستنەوەی لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل و دوورکەوتنەوەی لە مەشقەکانی مانچێستەر یونایتد، ئێستا یاریزانەکە کەوتووەتە دۆخێکی نەخوازراو و فشارێکی زۆری لەسەرە.

گابریێلا كاڤاڵین، خۆشەویستی پێشووی ئانتۆنی سكاڵای لە دژی ئەستێرە بەرازیلییەكە بەرزکردووەتەوە، بە تۆمەتی دەستدرێژیكردن و سووکایەتی پێکردنی.

پۆلیسی ساوپاولۆ و مانچێستەر، لێکۆڵینەوەکانیان لە کەیسەکە دەستپێکردووە، بەڵام لەم نێوەندەدا، کچێکی دیکە بە ناوی ئینگرید لانا، هاتووەتە نێو باسەکان و هەمان سکاڵا لە دژی ئانتۆنی بەرزدەکاتەوە.

ئینگرید، میوانی بەرنامەیەکی کەناڵی Record-ی بەرازیلی بوو، بەمشێوەیە قسەی لەبارەی ئانتۆنی کرد

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2022, ئانتۆنی هەوڵیدا بە زۆر سێکسم لەگەڵدا بکەم و منیش رەتمکردەوە، کەچی پاڵی پێوەنام و لەسەریدام.

ئانتۆنی لە سۆشیال میدیا بە چەند پۆستێک وەڵامی قسەکانی ئینگریدی داوەتەوە و روونیکردووەتەوە ”دیدارەکەمان بە رەزامەندی هەردوولا بووە”. یاریزانەکەی مانچێستەر یونایتد، بە چەند ستۆرییەک، سکرین شۆتی نامەکانی واتسئاپی خۆی لەگەڵ ئینگرید بڵاوکردووەتەوە و پێی وایە وەک بەڵگە، دەتوانێت راستییەکانی کەیسەکە دەربخات.

لە لایەکی دیکەوە، کاڤاڵین، خۆشەویستی پێشووی ئانتۆنی، لە نوێترین بەیاننامەیدا، داوای گرتنەبەری رێکاری توند لە بەرامبەر ئانتۆنی دەکات و مەبەست لە رێکارەکان، دوورخستنەوەیەتی لە ریزەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل و مانچێستەر یونایتد.

پێشتر، ئەستێرە مانچێستەر یونایتد دووپاتیکردەوە، یاوەری تیپەکەی لە مەشق و یارییەکان ناکات، تا هەموو تۆمەتەکانی دژی ئەو یەکلایی دەکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button