گرنگترینمۆندیال

یاریزانانی ئەرجەنتین چییان لەگەڵ خۆیان بردووە؟

یاریگا –

شاندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشێوەیەکی سەیر بەرەو وڵاتی بۆلیڤیا گەشتی کردووە.

سبەی سێشەممە لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کاتژمێر 11ـی شەو بە کاتی کوردستان رووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا دەبێتەوە.

یارییەکە لە شاری لا پازی پایتەختی بۆلیڤیا بەڕێوەدەچێت، ئەو شارە (3,637 مەتر) لەسەر ئاستی رووی دەریا بەرزە، ئەمەش وایکردووە رێژەی ئۆکسجین لە شارەکەدا کەمبێت و هەناسەدان بۆ خەڵکی بێگانە ئاسایی نەبێت.

لەبەر ئەو هۆکارە شاندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کاتی گەستکردن بەرەو ئەو وڵاتە ئامێری ئۆکسجینی تایبەتیان لەگەڵ خۆیان بردووە تا بتوانن بەشێوەیەکی باش ئۆکسجین وەرگرن و دووربن لەهەر گرفتێکی هەناسەدان.

پێشتر و لە ساڵی 2009 لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2010، ئەرجەنتین لە هەمان شار رووبەڕووی بۆلیڤیا بووەوە، یارییەکەیشی بە ئەنجامی 1 گۆڵ بەرامبەر بە 6 گۆڵ دۆڕاند، یاریزانانی تانگۆ هۆکاری ئەو شکستە سەختەیان بۆ کەمی رێژەی ئۆکسجین گەڕاندەوە.

هاوکات تانگۆ یەکەم هەڵبژاردە نییە بە ئۆکسجینەوە گەشت دەکات بەرەو ئەو وڵاتە، لە رابردوودا هەڵبژاردەی بەڕازیلیش بە هەمان شێواز گەشتی وڵاتی بۆلیڤییان کردووە.

سکالۆنی دەڵێت ئەگەر مێسی گەشت بکات ئەوا یاریش دەکات

تانگۆ لە کەشێکی کەم ئۆکسجیندا دەبێتە میوانی بۆلیڤیا

بابەتی زیاتر

Back to top button