ئه‌مریکاگرنگترین

نێیمار ریکۆردێکی مێژوویی پێلێی شکاند

یاریگا –

هەڵبژاردەی بەرازیل بە ئەنجامی 5-1 لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیای بردەوە و بووە یەکەم بردنەوەی لە پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 بۆ هەڵبژاردەی سێلێساو.

یارییەکە مێژوویی بوو بۆ نێیمار دا سیلڤا، چونکە ریکۆردی ئەفسانە پێلێی شکاند و بووە باشترین گۆڵکار لە مێژووی بەرازیلدا.

نێیماری تەمەن 31 ساڵ کە بەم دواییە پەیوەندی بە هیلالەوە کرد، لە گێمی یەکەمدا لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام دواتر دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 61 و خولەکی سێیەمی زیاد کراودا کرد، بەمەش کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ بەرازیل بۆ 79 گۆڵ بەرزکردەوە و بووە گۆڵکاری مێژوویی.

هەژماری پێلێ لە پلاتفۆرمی ئێکس – X (تویتەری پێشوو) بەم شێوەیە باسی نێیماری کرد

پیرۆزبایی لە نێیمار دەکەین، دوای تێپەڕاندنی ژمارەکانی پاشا لەگەڵ بەرازیل، بە دڵنیاییەو پێلێ ئێستا زۆر دڵخۆشە.

لەو یارییەدا رۆدریگۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 24 و 52 کرد.

لە دوای یارییەکەدا، رۆدریگۆ بەم شێوەیە قسەی بۆ تۆڕی گڵۆبۆ کرد

رۆژێکی نائاساییە، نێیمار سیمبولی منە، یارمەتیدانی ئەو بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵکاری مێژوویی بەرازیل، بەردەوام لە هزرمدا دەمێنێتەوە

هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاری دووەمی پاڵاوتنەکاندا رووبەڕووی هەڵبژاردەی پیرو دەبێتەوە و یارییەکە رۆژی سێشەممە دەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button