ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فیۆرەنتینا زیانێکی گەورەی لە ریاڵ مەدرید دا

یاریگا-یانەی فیۆرەنتینا لوکا یۆڤیجی بە دیاری دا بە ئەیسی میلان و زیانێکی گەورەی لە ریاڵ مەدرید دا.

یۆڤیج بە 60ملیۆن یۆرۆ لە ئینتراخت فرانکفۆرتەوە  گوێزرایەوە بۆ مەدرید لە 2019دا بەڵام بە خراپی لەو یانەیە شكستی هێنا. لە 2022دا ریاڵ مەدرید و فیۆرەنتینا رێککەوتن لەسەر ئەوەی بێ بەرامبەر یاری بۆ فیۆرەنتینا بکات بەو مەرجەی کە فرۆشرایەوە مەدرید لە 50٪ی پارەی فرۆشتنەکەی وەربگرێت.

یۆڤیج لە گواستنەوەیەکی چاوەڕواننەکراودا لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا بە 0 یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ ئەیسی میلان. بەوەش مەدرید هیچ پارەیەکی بەرناکەوێت و زیانێکی گەورەی لە کڕین و فرۆشتنی ئەو یاریزانە کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button