ئه‌مریکاگرنگترین

تاتا مارتینۆ باسی بەشداری کردنی مێسی دەکات

یاریگا –

لیۆنێل مێسی بەشداری لە یاری داهاتووی ئینتەر مەیامی بەرامبەر لۆس ئانجلێس دەکات.

تاتا مارتینۆ، راهێنەری ئینتەر مەیامی روونیکردەوە، لە دوای پشووپێدانی مێسی لە یاری رابردوو بەرامبەر نیویۆرک رێدبوڵز، ئێستا مێسی گەڕاوەتەوە پێکهاتەی سەرەکی و بەشداری لە یارییەکەی بەرامبەر لۆس ئانجلێس دەکات، کە بڕیارە کاتژمێری 5:00ی بەرەبەیانی سبەی دووشەممە بەڕێوەبچێت.

تاتا مارتینۆ لە بارەی مێسییەوە دەڵێت

پێم وانییە لە یارییەکی وا گرنگدا و بەرامبەر پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئەمریکی، مێسی لەسەر کورسی یەدەک بێت. مێسی بەشداری لە 30 خولەکی یاری رابردوودا کرد، بەڵام سبەی لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت.

راهێنەرەکەی ئینتەر مەیامی، چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە، چونکە لەڕووی دەروونییەوە کاریگەری لەسەر یاریزانان دەبێت، چونکە لۆس ئانجلێس پاڵەوانی وەرزی رابردووەوە و لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتدا دێت

بەڕای من، لۆس ئانجلێس یەکێکە لە باشترین یانەکانی خولی ئەمریکا و پاڵەوانی وەرزی رابردووە. کارلۆس (ڤێلا) یاریزانێکی زۆر یەکلاکەرەوەیە و لەگەڵ (دێنیس) بۆوانگا، هەیکەلیەتێکی بەهێزیان لە یانەکە دروست کردووە. پێم وایە لە هێڵی ناوەڕاستیشدا، لۆس ئانجلێس دوو یاریزانی زۆر باشی هەیە. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، سبەی یارییەکی زۆر یەکلاکەرەوەیە بۆ ئێمە و تەحەداییەکی گەورەیە.

تیمەکەی مێسی لە یاری رابردوودا بەبێ گۆڵ بەرامبەر ناشڤیڵ یەکسانبوون و بەرگەی لەدەستدانی خاڵی زیاتر ناگرن، ئەگەر بیانەوێت بگەنە یارییەکانی پلەی ئۆف.

لەوەتەی پەیوەندی کردنی مێسییەوە، مەیامی 10 یارییە نەدۆڕاوە، بەڵام 10 خاڵ لە قۆناخی پلەی ئۆفەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button