ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: كۆلۆ موانی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی گرێبەستی لەگەڵ راندال كۆلۆ موانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت واژۆ كرد.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پاریس چەندین گرێبەستی گەورەی ئەنجامدا تا بتوانن وەرزی داهاتوو كێبڕكێی بردنەوەی نازناوەكان بكەن.

هەژماری فەرمی پاریس سان جێرمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیوویانە: كۆلۆ موانی بە گرێبەستێك تا ساڵی 2028 و بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە یانەكەمانەوە كرد.

چاوەڕوان دەكرێت هێرشبەرەكە لەگەڵ پاریس سان جێرمان درێسی ژمارە 23 بپۆشێت.

كۆلۆ موانی بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە كرد.

وەرزی رابردوو لەگەڵ ئینتراخت فرانكفۆرت كۆلۆ موانی 13 گۆڵی كرد و 10 گۆڵیشی درووست كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button