بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

زاخۆ یاریزانە نوێیەکانی بە میدیاکان ناساند

یاریگا

یانەی زاخۆ ئەمڕۆ لە یاریگای خۆی یاریزانە نوێیەکانی لە خولی نایابی عێراق بە میدیاکان ناساند.

ئەمڕۆ لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ، بە ئامادەبوونی میدیاکان و هاندەران ئەمجەد عەتوان یاریزانی نوێی یانەی زاخۆ ناسێندرا و پاشان ئەو یاریزانە بە فەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد. پاشان سەرجەم ئەو یاریزانانەش ناسێندران کە ئەم هاوینە پەیوەندیان بە یانەکە کردووە.

ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر 550 ملیۆن دینار پەیوەندی بە یانەی زاخۆ لە خولی نایابی عێراق کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوو یانەی زاخۆ، لە پێناو زیاتر بەهێز کردنی پێکهاتەکەی، یاریزانێکی دیکەش لە یانەیەکی خولی نایابی کوردستان بگوازێتەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button