بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس یاریزانێکی بە 50 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە

یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی  برادلی بارکۆلای ئەستێرەی لاوی لیۆن.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، پاریس و لیۆن رێککەوتوون لەسەر 50 ملیۆن یۆرۆ (45 ملیۆنی جێگیر و پێنج ملیۆن لە گۆڕاوەکان). هەروەها لیۆن پشکی دەبێت لە باری فرۆشتنی ئەو یاریزانە لە داهاتوودا لەلایەن پاریس.

رۆژنامەنووسە ناودارەکە دەڵێت، لویس کامپوسی راوێژکاری پاریس لە مانگی شەشەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات بۆ یانەکەی پایتەخت.

بارکۆلا هێرشبەری باڵی راستە و تەمەنی تەنها 20 ساڵە. لە 18 ساڵییەوە یاری بۆ تیمی یەکەمی لیۆن ئەنجام دەدات و خاوەنی پێنج گۆلە بۆ ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button