ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی سوپرایزی بۆ هاندەرانی ریال مەدرید ئامادە کردووە

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت بۆ پڕ کردنەوەی شوێنی ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانێکی دیکە بگوازێتەوە یانەکەی.

ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە یاریی رابردووی یانەکەی تووشی پێکان بوو، بۆیە نزیکەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەڵام یانەکەی ئامادەنیە هیچ یاریزانێکی نوێ وەکو شوێنگرەوەی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری مێرنگی لە گواستنەوەی یاریزانێکی نوێ لەم هاوینە وەکو شوێنگرەوەی ڤینی بێ ئومێد بوو، پەنای بۆ یاریزانانی تیپی لاوانی یانەکەی بردووە و چەند رۆژێکە لە نزیکەوە بینەری راهێنان و یارییەکانی ئەو یانەیە.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە بە ناچاری بڕیاریداوە گۆنزالۆ گارسیا هێرشبەری لاوانی یانەکەی وەکو شوێنگرەوەی ڤینیسیۆس دەست نیشان بکات، بۆیە بۆ یارییەکانی داهاتوو ئەو یاریزانە لاوە لە پاڵ سێ هێرشبەرەکەی دیکەی یانەکەی یاریی دەکات، تا ئەو کاتەی ڤینی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە.

گۆنزالۆ گارسیا وەرزی رابردوو لەگەڵ تیپی لاوانی ریال مەدرید توانی 35 گۆڵ و 6 ئاسیست تۆمار بکات، بەهۆی ئاستە بەرزەکەشی بۆ تیپی کاستیا سەرخرا و ئەم وەرزەش لەوانەیە بەشداری هەندێ یاریی لالیگا بکات، ئەو یاریزانە لاوە لە دوێنێوە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەکەی راهێنان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button