ئیسپانیاگرنگترین

لامین یەمال ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی تۆمارکرد

یاریگا –

لامین یەمال، ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا، دوێنێ ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی تۆمارکرد.

دوێنێ یەکشەممە لە میانی یارییەکانی گەڕی سێیەمی لالیگا، یانەی ڤیاریال لە یاریگای ئیستادیۆ دێ کێرامیکا میوانداری یانەی بارسێلۆنای کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ لە بەرژەوەندی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتایی هات.

لە سەرەتاکانی یارییەکە و لە خولەکەکانی 12 و 15 بارسا لە رێگەی گاڤی و دی یۆنگ دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکی کرد، بەڵام ڤیاریاڵ خۆی بەدەستەوە نەدا، لە خولەکەکانی 26 و 40 بە دوو گۆڵی خوان فۆیت و ئەلێکساندەر سۆرلۆس ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە دەستپێکی گێم دووەم ڤیاریال باشتر دەرکەوت، لە خولەکی 50ـی یارییەکە لە رێگەی ئالێخاندرۆ بایێنا گۆڵی سێیەم و پێشکەوتنی کرد، بەمەش مەترسییەکی زۆریان لەسەر یانەکە کەتەلۆنییەکە درووستکرد.

بەڵام بارسا دەستەوەستان نەوەستا، لە خولەکی 68 یارییەکە لە رێگەی فێران تۆرێس، گۆڵی سێیەم و یەکسانبوونی کرد، کە بەر لەم گۆڵە هێرشبەرە ئیسپانییەکە 5 خولەک بوو لە جێگەی ئۆریۆل رۆمیو بەشداری یارییەکەی کردبوو.

تەنیا 3 خولەک دوای ئەم گۆڵە و لە خولەکی 71، لامین یەمال لێدانێکی جوانی ئاراستەی گۆڵ کرد، تۆپەکە بەر ستوون کەوت و گەڕایەوە بەردەم پێیەکانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، کە هێرشبەرە پۆڵەندییەکە توانی بەو تۆپە گۆڵی چوارەم و سەرکەوتنی یانەکەی بکات.

ئەوەی زیاتر جێگای سەرنج بوو ئاستی لامین یەمالی ئەستێرەی تەمەن 16 ساڵانی یانەی بارسێلۆنا بوو، کە بە ئاستێکی سەرنجڕاکێش دەرکەوت و هۆکارێکی گەوەرە بوو بۆ سەرکەوتنە گرنگەکەی تیپەکەی.

یەمال بە درووستکردنی گۆڵێک لەم یارییەدا بوو بە لاوترین یاریزان لە سەدەی 21 گۆڵ درووست بکات لە یارییەکی لالیگا، کە تەمەنی تەنیا (16 ساڵ و 45 رۆژ) بوو لە کاتی درووستکردنی گۆڵەکە. ئەم ژمارە پێوانەییە پێشتر بەناوی ئانسو فاتی یاریزانی هەمان یانە بوو، کە لە ساڵی 2019 بەرامبەر ڤاڵێنسیا لە تەمەنی (16 ساڵی و 318 رۆژی) ئەو کارەی کردبوو.

هاوکات بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، لامین خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێبەخشرا.

سەرجەم گۆڵەکانی یارییەکە:

بابەتی زیاتر

Back to top button