ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤیاریاڵ

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاریاڵ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 ڤیاریاڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا.

یانە كەتەلۆنییەكە بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە پێدری گۆنزالێز، رۆنالد ئاراوخۆ و ئینیگۆ مارتینێز بێ بەش دەبێت.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و ڤیاڕیاڵیش بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی یانزەیەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: باڵدی ، گارسیا ، كریستێنسن، كۆندی

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، رۆمیۆ ، گوندۆگان

هێڵی هێڕشبردن: گاڤی ، لیڤاندۆڤسكی، فێران تۆرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button