ئینگلتەراگرنگترین

”چیدیکە ڤار جێی متمانە نییە”

یاریگا –

لێدوانێکی مایک دین، ناوبژیوانی پێشووی ئینگلیزی، هەرای لە پرێمەرلیگ ناوەتەوە.

مایک دین، بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ناوبژیوانی یارییەکانی پرێمەرلیگ بووە، لە لێدوانێکیدا باسی لە سیستمی یارمەتیدەری ڤیدیۆیی (ڤار) کرد، ئەمەش کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە.

مایک دین لە وەرزی رابردوودا، لە یاری نێوان تۆتنهام و چێڵسی، ناوبژیوانی ڤار بوو. کریستیان رۆمێرۆی یاریزانی تۆتنهام لە گێمی دووەمی یارییەکە، قژی مارک. کوکورێیای راکێشا، ئەوکات ئانتۆنی تایلەر، ناوبژیوانی سەرەکی یارییەکە بوو و کارتی سووری بەڕووی رۆمێرۆدا بەرز نەکردەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆخەکەش، مایک دین داوای نەکرد بچنە ڤار. دین لەبارەی رووداوەکە دەڵێت

ئەوکات هەڵەم کرد، بڕیارەکەم زۆر لاواز بوو. لە راستیدا نەم ویست کارتە سوورەکە لە ژووری ڤار هەژمار بکەم، چونکە نەمدەویست، ئانتۆنی تایلەری هاوڕێم، بخەمە دۆخێکی شەرمەزارییەوە. دوای یارییەکە بە تایلەرم گووت، حەزم نەکرد بتنێرمە سەر شاشەی ڤار، چونکە رووداوی زۆر لە یارییەکەدا دروستبوون و فشارەکە دوو ئەوەندە لێدەکردەوە.

لە دوای ئەم لێدوانانە، تووڕەییەکی زۆر لە پرێمەرلیگ دروستبووە و رەخنەی زۆر لە ناوبژیوانانی ڤار دەگیرێت.

تایلەر ناوبژیوانی یاری کۆتایی یۆرۆپالیگی وەرزی رابردووبوو، لەو یارییەی رۆما و سێڤییا رووبەڕووبوونەوەی و یانە ئەندەلووسییەکە نازناوەکە بەدەستهێنا. چەند رووداوێکی گوماناوی لە یارییەکەدا روویاندا و هەر ئەمەش بووە هۆکاری، هێرشکردنی هاندەرانی رۆما بۆ سەر ناوبژیوان لە فڕۆکەخانەی بوداپێست.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، ناتوانێت هیچ رێکارێک لە بەرامبەر دین بگرێتە بەر، چونکە وازی لە ناوبژیوانییەتی هێناوە.

مایک دین، ناوبژیوانی بۆ 550 یاری پرێمەرلیگ کردووە. دوای دوو مانگ لە دوای یارییەکەی ستامفۆرد بریج کە بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات، لە ناوبژیوانیەتی ڤار دوورخرایەوە و پاشان وازی لە ناوبژیوانێتی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button