ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی بارسێلۆنا گرێبەستی تێر شتیگنی نوێکردەوە

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، گرێبەستی گۆڵپارێزی تیپەکەی مارک ئاندرێ تێر شتیگن نوێکردەوە.

کەمیک پێش ئێستا پێگەی فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی ئاندرێ تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەیان نوێکردووەتەوە.

یانە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، گرێبەستە نوێیەکەی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانییەکە لەگەڵ یانەکەیان تا هاوینی ساڵی 2028 دەبێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیش 500 ملیۆن یۆرۆیە

شتیگن لە هاوینی 2014 بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بۆڕووسیا مونشنگلادباغی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ بارسێلۆنا، بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 378 یاری کردووە، 368 گۆڵی لێکراوە و لە 158 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، پێنج نازناوی لالیگا، پێنج نازناوی جامی شای ئیسپانیا، یەک نازناوی جامی جیهانی یانەکان، یەک نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button